په‌رله‌مانی عێراق رۆژێکی نوێ دیاری ده‌کات بۆ کۆبۆنه‌وه‌ی ئاێینده‌ی
په‌رله‌مانی عێراق به فه‌رمی کۆبۆنه‌وه‌ی ئاێینده‌ی بۆ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ئاێینده دووا خست پاش روبه‌رووبونه‌وه‌ی ره‌خنه سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنی پێنج هه‌فته له پشوو بۆ رێبه‌ره‌کانی بۆ ئه‌وه‌ی کاتیان به ده‌سته‌وه بێت بۆ رێکه‌وتن له‌سه‌ر حکومه‌تێکی نوێ.
سه‌رۆکی کار به رێکه‌ری په‌رله‌مان مه‌هدی الحافیز له بایاننامه‌یه‌کدا له رۆژی سێشه‌ممه ووتی پاش له به‌ر چاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نیشتمانی کۆبۆنه‌وه‌ی ئاێینده رۆژی یه‌کشه‌ممه 13 ژولای ده‌بێت له جیاتی 12 مانگی ئاگۆست یاخود مانگی هه‌ێشت.
الحافیز هۆشیاری دا هه‌ر دووا خستنێک له پێکهێنانی حکومه‌ته نوێه‌که ئاسایشی و دیمۆکراسی عێراق ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
یاسا دانه‌ران له ژێر فیشاردان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێ که له تواناێدا بێت له روبه‌روو بۆنه‌وه‌ی میلیشیاکان که ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێکی زۆری باکۆر و رۆژئاوای وڵاته‌که‌دا گرتوون.
په‌رله‌مان هه‌ر له مانگی ئاپریله‌وه له هه‌فته‌ی رابوردوو یه‌کمین کۆبۆنه‌وه‌ی راگرت به‌ڵام رێک نه‌که‌وتن له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێکی نوێ بۆ په‌رله‌مان، سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیر.