ئۆفیسی مه‌هدی ئه‌لحافز سه‌رۆکی کاتی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند دانیشـتنی دووه‌می په‌رله‌مان که چاوه‌ڕوانده‌کرا ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ 12 ی مانگی هه‌شت دواخرا.
ئۆفیسه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی هێشـتا ڕێـکه‌وتن نه‌بووه له‌سه‌ر هه‌رسێ پـۆسـته سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی وڵات.
عه‌باس ئه‌لبه‌یاتی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی ده‌وڵه‌تی قانون به ڕادیۆی سه‌وای گوت لایه‌نه سیاسیـیه‌کان پـێویسـتیان به کاتی زیاتر هه‌یه تاوه‌کو له‌سه‌ر ئه‌ندامانی حکومه‌تی نوێ ڕێبکه‌ون، بۆیه به دوری زانی له‌و واده نوێـیهشدا لایه‌نه‌کان به ڕێـکه‌وتن بگه‌ن.