له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا گه‌لێک له شیکه‌ره‌وه و لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق له‌وبڕوایه‌دان به لادانی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له ده‌سه‌ڵات ده‌شێت ڕه‌وشی وڵاته‌که به‌ره‌و هێوربوونه‌وه بڕوات به‌ڵام باس له‌وه ناکرێت عێراقی پاش نوری ئه‌لمالیکی چۆن ده‌بێت.
کۆڕال نوری، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان هاورایه و ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پاش مالیکی که‌سێکی عه‌ره‌بی سوننه بووه سه‌ره‌ک وه‌زیر ئایا هه‌مان جۆری کێشه‌ی له‌گه‌ڵ کورددا نابێت ؟ ئایا له‌گه‌ڵ شیعه‌کاندا چۆن ڕه‌فتار ده‌کات؟ وه ده‌شپرسێت سه‌ره‌ک وه‌زیری نوێ ئه‌گه‌ر له هه‌ر لایه‌نێک بێت متمانه چییه که ده‌بێته سه‌ره‌ک وه‌زیری هه‌موو وڵاته‌که نه‌ک سه‌ره‌ک وه‌زیر بۆ ته‌نها لایه‌نه‌که‌ی خۆی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، کۆڕاڵ نوری ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات کاربه‌ده‌ستانی عێراقی هێنده‌ی ئه‌وه‌ی وابه‌سته‌ن به وڵاتانی ده‌ره‌وه و وڵاتانی هه‌رێمه‌که، هیچ وابه‌سته‌ییه‌کیان تیادا به‌دی ناکرێت بۆ نیشتیمانی خۆیان که پێی ده‌ڵێن عێراق.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: