Accessibility links

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا: به‌هجه‌ت یه‌حیا

  • Balen Salih

به‌هجه‌ت یه‌حیا

به‌هجه‌ت یه‌حیا

چێژ وه‌رگرتن له‌ هه‌ر گۆرانیه‌ک هه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نییه‌ سه‌ر له‌گه‌ڵ ئاوازه‌که‌یدا بابدرێت، یان هێدی هێدی وشه‌کانی له‌ژێر لێوه‌وه‌ بڵێیته‌وه‌.

کام گۆرانیه‌ توانی ڕۆح بلاوێنێته‌وه‌، توانی خه‌م و هه‌ناسه‌کان شه‌ن و که‌و کات، گه‌شتێک به‌ نێو هه‌سته‌کانی مرۆڤدا بکات و شوێنگۆڕکێ به‌ بیره‌وه‌ریه‌کان بکات، ئه‌وا ئه‌وه‌ ئه‌و گۆرانییه‌یه‌ که‌ لای تۆ هه‌میشه‌ به‌ زیندویی ده‌مێنێته‌وه‌.

ئه‌وکاته‌ی چریکه‌ی ده‌نگ نه‌رم نه‌رم به‌ نێو زه‌نینی ده‌ف و ناڵه‌ی نه‌یدا گوزه‌ر ده‌کات و ده‌که‌وێته‌ گوڵه‌وه‌چنی وشه‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کان ، ئیدی که‌ به‌ ڕۆحێکی سۆفیانه‌وه‌ ‌که‌وته‌ چڕین، له‌ولاوه‌ لاولاوه‌کان هێنده‌ی تر باڵا ده‌که‌ن ، سنه‌وبه‌ره‌کان ده‌که‌ونه‌ سه‌مای بێ ئۆقره‌یی و ئاسمانیش له‌ حه‌ژمه‌تا داده‌کاته‌ بارانێکی به‌ خوڕ.

به‌هجه‌ت یه‌حیا

به‌هجه‌ت یه‌حیا

کێ له‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆرانیه‌ ده‌روێشیه‌کانی به‌هجه‌ت یه‌حیادا خه‌یاڵ نه‌یبردۆته‌وه‌ و دووچاری بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ئێجگار قووڵ نه‌بووبێت.

من بۆخۆم که‌ گوێ له‌ به‌هجه‌ت ده‌گرم، هه‌ست ده‌که‌م له‌ گه‌شتێکی هه‌میشه‌ییدام له‌ ناو شکۆمه‌ندیه‌کانی ژیاردا.

نوسه‌ر و ڕوناکبیری کورد ،دکتۆر مه‌ریوانی وریا قانع سه‌باره‌ت به‌ گۆرانی "به‌ دوای عه‌شقدا من وێڵی شارانم" به‌ به‌هجه‌ت یه‌حیا ده‌ڵێت "ئه‌م گۆرانییه‌ی به‌هجه‌ت یه‌حیا دڵۆپێكه‌ له‌و كه‌له‌پوره‌ دێرینه‌ كه‌ به‌دوای ئیعترافكردن به‌ دێوانه‌ییدا ده‌گه‌ڕێت… دۆخێك تیایدا ماناكان و پێناسه‌كان و ڕیزبه‌ستنه‌كان تێكده‌چن و شتێك دروستده‌بێت نه‌ زمان نه‌ ئیمان نه‌ بێئیمانی ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ت".

به‌هجه‌ت یه‌حیا خاوه‌نی په‌یامێکی مرۆڤانه‌یه‌ له‌ هونه‌ره‌که‌یدا و مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌م هونه‌ره‌ی بکاته‌ چه‌ترێک بۆ سیسته‌مێکی نوێی ژیان و هه‌روه‌هاش ژینگه‌یه‌کی پێکه‌وه ‌ژیان بێنێته‌ ئاراوه‌.

گه‌لێک له‌و بڕوایه‌دان یه‌کێک له‌و شتانه‌ی ده‌بێته‌ مایه‌ی جوان نواندنی هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌یه‌ ڕاستگۆیانه‌ له‌گه‌ڵ ناخی خۆیدا بئاخڤێت، تا ئه‌وانی تر بتوانن به‌ بڕێک له‌ ئه‌فسونه‌کانی ئاماده‌یی و گه‌وره‌یی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ شاره‌زا بن.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی "ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا" یه‌:

XS
SM
MD
LG