له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و ئاڵۆزبوونی زیاتری ڕه‌وشی عێراق و پێداگرتنی زیاتری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له پۆسته‌که‌یدا، یه‌کێک له پرسیاره‌کانی شه‌قامی عێراقی ئه‌وه‌یه ئایا چاره‌سه‌ر له کوێدایه.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان شوان موحه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای سپی میدیا ده‌ڵێت ڕه‌فتاره‌کانی مالیکی پێمان ده‌ڵێت ئه‌و کاته‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر داوای لادانی مالیکی ده‌کرد له پۆسته‌که‌ی هه‌نگاوێکی دروست بووه.
شوان موحه‌مه‌د ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات چاره‌سه‌ر له‌وه‌دایه که مالیکی پۆسته‌که‌ی وه‌رنه‌گرێته‌وه و هه‌روه‌هاش حکومه‌تێکی هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه دروستبێت و کورد به جێبه‌جێکردنی مه‌رجه‌کانی به‌شداربێت له‌و حکومه‌ته‌دا و ده‌شڵێت ده‌بێت کورد داواکاری تریشی هه‌بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: