سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لیمالکی ده‌خوازێت بۆ سێهه‌م جار ببێته‌وه به سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که سه‌ره‌ڕای فشاره‌کان بۆ ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی.
له ڕاگه‌یاندنێکدا له ته‌له‌فیزیۆنی عێراقه‌وه نوری ئه‌لیمالکی ده‌ڵێت هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری کاندیدکردنه‌وه‌که‌ی نابێت بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیری.
هاوبه‌ندیه‌که‌ی نوری ئه‌لمالکی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی کۆتایی مانگی چواردا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. له‌و کاتدا مالیکی خواستی خۆی نه‌ده‌شارده‌وه که ده‌یه‌وێت بۆ سێهه‌م جار بکریته‌وه به سه‌رۆک وه‌زیر.