Accessibility links

له‌ میانه‌ی مه‌ڕاسمی به‌خاکسپاردنی گه‌نجێکی فه‌له‌ستینی توندوتیژی ڕووده‌دات


Mideast Israel Palestinians

Mideast Israel Palestinians

ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئوشه‌لیم و دوو شارۆچکه‌ی دیکه‌ پێکدادان له‌ نێوان خۆپیشانده‌رانی فه‌له‌ستینی و پۆلیسی ئیسرائیل به‌رده‌وام بوو دوابه‌دوای مه‌ڕاسیمی به‌خاکسپاردنی گه‌نجێکی فه‌له‌ستینی که‌ گومان ده‌کرێت له‌ هێرشێکی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا کوژرابێت.

خۆپیشانده‌رانی فه‌له‌ستینی به‌ردیان ده‌گرته‌ پۆلیس و له‌ به‌رامه‌ریشدا پۆلیس گازی فرمێسکڕژێن و گوله‌ی پلاستیکیان به‌کارده‌هێنا.

پاش مه‌ڕاسیمی به‌خاک سپاردنی محه‌مه‌د ئه‌بو خوزه‌یر پۆلیسی ئیسرائیلی باری ئاسایشی توندکرد‌ له‌ هه‌وڵێکدا بۆ ڕێگاگرتن له‌ خۆپیشاندانی زیاتر.

XS
SM
MD
LG