Accessibility links

پـرۆفیسۆر کرمانج گوندی: زه‌مینه‌ زۆر له‌باره‌ بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردستان

  • هێرۆ زه‌نگه‌نه‌

له‌گه‌ڵ زیادبوونی کێشه‌ و ناکۆکیـیه‌ تایفیـیه‌کان له‌ عێراق، هه‌ندێـک ده‌ڵێن ئێسـتا زه‌مینه‌ له‌باره‌ بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی و هه‌ندێـکیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دا نین.

بۆ تاوتووێکردنی ئه‌م بابه‌ته هێرۆ زه‌نگه‌نه‌ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ پـرۆفیسۆر کرمانج گوندی مامۆسـتای زانکۆی تێنسی سـته‌یت کردووه‌.

دکتۆر کرمانج ده‌ڵێت به‌ڵی زه‌مێنه‌ زۆر له‌باره‌ بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردسـتان و باردۆخه‌که‌ زۆر گونجاوتریشه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ سـاڵی 2003 دا.

XS
SM
MD
LG