Accessibility links

دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی: ده‌وڵه‌تی کوردستانی له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌ست و سۆز دانامه‌زرێت

  • Balen Salih

دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی

دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمدا وتارێکی پێشکه‌ش کرد سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی سیاسی عێراق و هه‌روه‌هاش داوای له‌ په‌رله‌مان کرد یاسای کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند بکرێت.

له‌ میانه‌ی وتاره‌که‌یدا وه‌ک له‌ میدیای کوردیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق په‌رله‌مانی هه‌رێمی کردۆته‌ بڕیارده‌ر له‌ دۆسێ چاره‌نوسسازه‌کاندا.

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێم

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێم

دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم فره‌ لایه‌ن بوو وه‌ له‌ یه‌ک کاتدا په‌یام بوو بۆ ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی عێراق و په‌یامیش بوو بۆ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیش.

دکتۆر جه‌عفه‌ر ده‌شڵێت به‌ڵام که‌لێنێکی گه‌وره‌ی وتاره‌که‌ی مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌ و نێونه‌ته‌وه‌ییش که‌ زۆر به‌ که‌می ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا و نه‌مانزانی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوچه‌که‌ و جیهانیشدا ئێمه‌ وه‌ک کورد له‌ چ ئاستێکداین له‌ ده‌مێکدا به‌ره‌و ڕیفراندۆم ده‌چین.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG