فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئیسرائیل ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هێرشی ئاسمانیان کرده سه‌ر که‌رتی غه‌ززه، هاوکات میلیتانانی فه‌له‌ستینی به‌رده‌وام بوون له موشه‌کبارانی باشوری ئیسرائیل و توندوتیژیـیه‌کان ڕوویان له هه‌ڵچون کرده‌وه به هۆی کوشتنی لاوێکی فه‌له‌ستینی له ئۆرشه‌لیمی خۆرهه‌ڵات.
به‌رپرسانی له‌شکری ئیسرائیل گوتیان فرۆکه‌کانیان 15 ئامانجی گروپی حه‌ماسی تیرۆرستیان له که‌رتی غه‌زه کرده ئامانج ، له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسانی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن 10 که‌سی سیڤیل له هێرشه ئاسمانیه‌کانی ئیسرائیلی‌دا برینداربوون. هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م هێرشانه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه ، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلی ده‌ڵین ئه‌و کاره له تۆڵه‌ی ئه‌و 20 موشه‌که بوو که له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه له که‌رتی غه‌ززه‌وه گیراونه‌ته باشوری ئیسرائیل.
ده‌شڵین به‌شی زۆری موشه‌که‌کانی گروپی حه‌ماس له ئاسمان ته‌قێنراونه‌ته‌وه. له لایه‌کی تره‌وه ئاستی توندوتیژی له ئۆرشه‌لیم له زیادبووندایه دوای ئه‌وه‌ی لاوێکی فه‌له‌ستینی به مردوویی دۆزرایه‌وه ئه‌وه کاره‌ی که زۆرێک له خه‌ڵکان بڕوایان وایه که له تۆڵه‌ی رفاندنه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی ئه و سێ لاوه ئیسرائیله بووبێت که دواتر به مردووی ته‌رمه‌کانیان دۆزرانه‌وه.
هێرۆ زه‌نگه‌نه ڕاپـۆرتێـکی له‌م باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه.