Accessibility links

دکتۆر فوئاد حسێن: ده‌وڵه‌تێـکی نوێ له‌ نێوان هه‌رێمی کوردسـتان و به‌غدا هه‌یه‌

  • Haider Kareem

دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ سه‌نته‌ری واشنتن ئنسـتتیوت له‌ پایته‌ختی ئه‌مه‌ریکا کۆڕێکی بۆ سـازکرا له‌گه‌ڵ فه‌لاح مسته‌فا به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان.

سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی له‌ میانه‌ی کۆره‌که‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد که‌ له‌ ئێسـتادا وڵاتێـکی نوێ له‌ نێوان هه‌رێمی کوردسـتان و به‌غدا هه‌یه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر فوئاد حسێن کرد.

دکتۆر فوئاد ده‌ڵێت ئه‌مه‌ شتێـکی ترسناکه‌ که‌ له‌ ته‌نیشت هه‌رێمی کوردسـتان له‌دایکبووه، بۆیه‌ کاری کوردسـتان ئه‌وه‌یه‌ سنووره‌کانی خۆی بـپـارێزێت، دووه‌م پاراسـتنی خه‌ڵکی کوردسـتان، خۆبه‌هێزکردن تاوه‌کو بتوانرێت ڕێـگه‌ له‌ هه‌ر ده‌سـتدرێژیـیه‌ک بۆ سه‌ر خه‌ڵک و خاکی کوردسـتان بگیرێت.

XS
SM
MD
LG