Accessibility links

ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی سۆماڵ له‌ لایه‌ن گروپی چه‌کداری ئه‌لشه‌باب ده‌کوژرێت

  • VOA News

محه‌مد مه‌حمودی په‌رله‌مانتار و پاسه‌وانه‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن چه‌کدارانی شه‌باب له‌ مه‌قادیشۆی پایته‌خت درانه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ و ده‌رئه‌نجام گیانیان سپارد.

عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌دی په‌رله‌مانتار که‌ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌ کوژراوه‌که‌دا بوو به‌ به‌شی سۆماڵی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوتووه‌ هێرشبه‌ران به‌ سواری ئوتۆمبیلێک هاتنه‌ ته‌ک ئۆتۆمبیله‌که‌ی به‌ڕێز محه‌مه‌د مه‌حمودی په‌رله‌مانتار و ده‌ستڕێژی گولـله‌یان لێکرد، ده‌شڵێت پاسه‌وانه‌که‌ی محه‌مد مه‌حمود لێان هاته‌ ده‌ست به‌ڵام ده‌رئه‌نجام پاسه‌وانه‌که‌شی کوژرا.

جێی ئاماژه‌یه‌ گروپی میلیتانی شه‌بابی ئیسلامی سه‌ر به‌ تۆڕی قاعیده‌ به‌ خێرایی به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌یان خسته‌ ئه‌ستۆی خۆیان.

له‌و ده‌مه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان له‌ 28 مانگی شه‌شه‌وه‌‌‌ ده‌ستیـپـێکردووه‌ گروپی شه‌باب هێرشه‌کانیان چڕ کردووه‌ته‌وه‌ و 7 به‌رپرسی ئاسایشی حکومه‌تی سۆماڵی کوژراون و به‌رپرسێکی باج و په‌رله‌مانتارێکیش کوژراون.

وته‌بێژه‌که‌ی میلیتانانی شه‌باب ده‌ڵێت کردنه‌ ئامانجی به‌رپرسانی حکومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بن. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ولاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کاری کوشتنی په‌له‌مانتاره‌ سۆماڵیه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکردووه ‌و ده‌ڵێت ئه‌و مه‌ترسیه‌ی ئه‌م گروپه‌ ده‌خوڵقێنن ده‌خاته‌ ڕوو.

XS
SM
MD
LG