کاربه‌ده‌سـتێـکی هیندسـتان ده‌ڵێت ده‌یان په‌رستیاری هیندی که له نه‌خۆشـخانه‌یه‌کدا له عێراق گیریان خواردبوو سه‌لامه‌تن، به‌ڵام ناچارکراون ڕوو له ناوچه‌یه‌کی نوێی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش بکه‌ن.
زیاتر له هه‌فته‌یه‌که 46 په‌رسـتیار له شـاری تکریت ده‌سـتبه‌سه‌رکران کاتێـک چه‌کدارانی داعش ئه‌و شـاره‌یان کۆنترۆڵکرد.
سه‌ید ئه‌کبه‌رودین گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی هیندسـتان گوتی په‌رستیاره‌کان هیچ زیانێـکیان پـێنه‌گه‌یشـتووه، به‌ڵام ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌زۆر بۆ ناوچه‌یه‌کی تر گواستراونه‌ته‌وه. گوتیشی ڕه‌وشه‌که زۆر مه‌ترسیداره، چونکه ناوچه‌که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌شکری عێراقدا نییه و ڕێـکخراوه مرۆیـیه‌کان به ئاسانی ناتوانن بگه‌نه ئه‌و ناوچانه.
پاشـان ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن بۆمبێـک ته‌قیوه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی په‌رسـتیاره‌کان تکریتیان جێهێشـتبوو، به‌ڵام گوتی ژماره‌یه‌ک له‌و په‌رستیارانه به سووکی برینداربوون کاتێـک هه‌ندێـک شووشه شکاون له‌و کاته‌ی نه‌خۆشـخانه‌که‌یان چۆڵکردبوو.
گوتیشی کاربه‌ده‌سـتانی باڵیۆزخانه‌ی هیندسـتان له به‌غدا قسه‌یان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌و په‌رسـتیارانه کردووه له‌و ده‌مه‌ی تکریتیان جێهێشـتووه.
ئه‌کبه‌رودین هه‌روه‌ها گوتی 39 کرێـکاری بیناسـازی هیندیش دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له شـاری موسڵ ڕفێندران و هێشـتا ده‌ستبه‌سه‌رن، به‌ڵام سه‌لامه‌تن و هیچ زیانێـکیان پـێ نه‌گه‌یشـتووه.
نزیکه‌ی 10 هه‌زار هیندی له عێراق کارده‌که‌ن. ته‌نها ده‌وری 100 که‌سیان له ناوچه نائارامه‌کانن.