سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سعود بارزانی دوای له په‌رله‌مانی هه‌رێم کردووه پـرۆژه یاسای ڕاپـرسی په‌سه‌ندبکات و ڕۆژێـک بۆ سـازکردنی ڕیفراندۆم ده‌سـتنیشـان بکات.
سه‌رۆکی هه‌رێم ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراوی په‌رله‌مان ئه‌م داوایه‌ی کرد و وه‌ک په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن گوتویه‌تی عێراق به عه‌مه‌لی دابه‌ش بووه. گوتوشیه‌تی ئێسـتا وڵاتانی جیهانی و هه‌رێمی وه‌ک جاران نه‌ماون و نه‌رمی به‌رامبه‌ر کورد ده‌نوێنن و پشـتگیری نێوده‌وڵه‌تیـیان هه‌یه و ئه‌وانه‌شی پشـتگیریـیان ناکه‌ن دژایه‌تیشیان ناکه‌ن.
په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا عومه‌ر فه‌رهادی له هه‌ولێر و سه‌لام باڵایی له دهۆک و یه‌حیا به‌رزنجی له سلێمانی ڕاپـۆرتیان له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.