ئاژانسێـکی ده‌نگ‌وباسی تورکی ده‌ڵێت نزیکه‌ی 30 شـۆفێری ماشێنی بارهه‌ڵگری تورکی، ئه‌وانه‌ی له مانگی ڕابردووه‌وه له عێراق له لایه‌ن چه‌کدارانی توندڕه‌وی ئیسلامی ده‌سـتگیرکرابوون، ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ئازادکراون.
هه‌رچه‌نده کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌سـتبه‌جێ ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی دۆگانیان پـشـتڕاست نه‌کرووه‌ته‌وه، به‌ڵام هاوسه‌ری یه‌ک له شۆفێره‌کان به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی (ڕه‌مه‌زان شمشه‌ک) قسه‌ی کردووه و هه‌واڵی ئازادکردنی شۆفێره‌کانی بۆ پـشـتڕاستکردووه‌ته‌وه.
نیهال شمشه‌کی کوڕیشی که ئه‌ویش ده‌سـتگیرکرابوو، گوتی شۆفێره‌کان به‌ره‌و شـاری هه‌ولێر ڕۆیشتوون و بڕیاره له شه‌ودا به‌ره‌و تورکیا بگه‌ڕێنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه له 9 ی مانگی شه‌ش کاتێـک کۆمه‌ڵی چه‌کداری ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) کۆنترۆڵی شـاری موسڵی کرد، ئه‌و شۆفێرانه‌شی ده‌سـتگیرکرد.
هه‌روه‌ها له پاش سێ ڕۆژ 49 که‌سیشیان له کونسوڵخانه‌ی تورکیا له موسڵ ده‌سـتگیرکرد. هه‌تا ئێسـتا هیچ هه‌واڵێـک له باره‌یانه‌وه نیـیه.