له‌گه‌ڵ ئاڵۆزی ڕه‌وشی عێراق و هه‌وڵه‌کان بۆ ڕێگه‌گرتن له پشێوی و ئاڵۆزی ئاسایشی له ناوچه دابڕێندراوه‌کاندا به‌ڵام هێشتا په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هیچ بڕیارێکی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه په‌سه‌ند نه‌کردووه.
هه‌ر له سه‌روبه‌ندی ده‌سپێکی قه‌یران و کێشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق، نوێنه‌ران له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌یان کردووه و ڕاپۆرتی خۆیان ئاماده‌کردووه و دراوه به په‌رله‌مان بۆ تاووتوێکردن و بڕیاردان له‌سه‌ریان.
دکتۆر شێرکۆ حه‌مه ئه‌مین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی فراکسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک بڕیار گه‌ڵاڵه کراوه و بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوودا تاووتوێ بکرێن و به ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند بکرێن سه‌باره‌ت به ناوچه دابڕێندراوه‌کان له‌وانه جێگیر کردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌و ناوچانه.
بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له په‌رله‌مانی هه‌رێم وتارێک پێشکه‌ش بکات سه‌باره‌ت به ڕه‌وش و چاره‌نوسی ئه‌و ناوچانه‌ی که به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق ده‌یانگرێته‌وه.
دکتۆر شێرکۆ حه‌مه ئه‌مین ده‌ڵێت گه‌ر ده‌رفه‌تی پرسیارکردن هه‌بێت له‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌ماندا له سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌پرسم ئایا هیچ زه‌مینه‌یه‌ک ڕه‌خسێندراوه بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی؟
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: