راپرسییه‌کی نوێ له ئه‌مه‌ریکا کراوه ده‌ر‌یده‌خات ئه‌مه‌ریکاییه‌کان له‌وباوه‌ڕه‌دان سه‌رۆک باراک ئۆباما خه‌راپترین سه‌رۆک بووه له‌وه‌تای دووهه‌م شه‌ڕی جیهانییه‌وه.
چوارشه‌ممه، زانکۆی" کوینیپیاک" بڵاویکرده‌وه مانگی رابردوو راپرسییه‌کی ئه‌نجام دابوو له گه‌ڵ زیاتر له 1400 دنگده‌ری ئه‌مه‌ریکایی که له‌سه‌تا 33یان به‌ڕێز ئۆباما-یان له‌ڕیزی خوارووی 12 سه‌رۆکانی ئه‌مه‌ریکا داناوه‌که له‌وه‌تای 1945 خزمه‌تییان کردووه، له‌سه‌تا 28یان ده‌ڵێن سه‌رۆکی پێشووتر جۆرج ده‌بلیو.بۆش دووهه‌م خه‌راپترین بووه.
رانڵد رێگن که له زۆربه‌ی هه‌شتاکان سه‌رۆک بوو، له لایه‌ن 35 له‌سه‌دی ئه‌وانه‌ی راپرسیان له‌گه‌ڵ کرابوو به باشترین سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له وه‌تای دووهه‌م شه‌ڕی جیهانی هه‌ڵبژێردرا. دواتر سه‌رۆک بیل کلنتن(له 90کان سه‌رۆک بوو) له‌لایه‌ن سه‌تا 18ی ده‌نگده‌ران به‌باشترین سه‌رۆک هه‌ڵبژێردرا.
له راپرسییه‌که‌دا، نومره‌ی خه‌راپ درا به سه‌رۆک ئۆباما له‌به‌ر ڕێبازی ئابوری، رێبازی ده‌ره‌وه، بیمه‌ی ته‌ندروستی و تێرۆریزم، هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی رایان وه‌رگیرابوو په‌سنی رێبازی ئۆباما له سه‌ر مسه‌له‌ی ژینگه پارێزی-یان دابوو.