Accessibility links

دکتۆر گۆران عه‌بدوڵا: پێ ئه‌چێت کورد به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌ڵه‌کانی رابوردوو دووباره‌ بکاته‌وه‌

  • Jani Diylan

Dr.Goran Abdulla

Dr.Goran Abdulla

دکتۆر گۆران عه‌بدوڵا: پێ ئه‌چێت کورد به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌ڵه‌کانی رابوردوو دووباره‌ بکاته‌وه‌

پاش ئه‌و دووا که‌وتنه‌ بریاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق یه‌کمین دانیشتنی خۆێ ئه‌نجام بدات، ئایا ئه‌مه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ فیشاره‌ ده‌ره‌کیه‌کان به‌ تاێبه‌تی فیشاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا کاریگه‌ری خۆێ هه‌بوه‌؟

دکتۆر گۆران عه‌بدوڵا چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به‌ دڵنییاییه‌وه‌ فیشاره‌ ده‌ره‌کیه‌کان کاریگه‌ری خۆیان هه‌یه‌، عێراق وه‌ هه‌ر وه‌ها کوردستان وه‌کو به‌شێک له‌ عێراق له‌ ژێر فیشارێکی گه‌وره‌ی ده‌ره‌کی دایه‌، له‌ لایه‌که‌وه‌ فیشاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێێتی ئه‌وروپا به‌ره‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ ئه‌چن که‌ عێراق له‌ لایه‌ن حکومه‌تێکی بنکه‌ فراوانه‌وه‌ به‌رێوه‌ ببڕێت که‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌ خۆ بگرێت وه‌ له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ئێران پێ وایه‌ ده‌سه‌ڵاتی شێعه‌کان له‌ مه‌ترسیدایه‌ له‌ عێراق وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌وڵه‌ته‌کانی که‌نداو‌ پێیان وایه‌ سوننه‌ شکه‌ستێکی گه‌وره‌ی هێناوه‌ به‌ تاێبه‌تی له‌ دووای ساڵ 2003 وه‌. دکتۆر گۆران ده‌ڵی به‌ڵی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ عێراقدا روو ئه‌دات نه‌ک ئێستا به‌ تایبه‌تی له‌ دووای 2003 و جه‌نگی عێراقه‌وه‌ وڵاته‌که‌ له‌ ژێر کاریگه‌ریه‌کی زۆر گه‌وره‌ی وڵاته‌کانی هه‌م ئیقلیمی وه‌ هه‌م نێونه‌ته‌وه‌ییدایه‌. دکتۆر گۆران ده‌شڵێت پێویسته‌ ئه‌م جاره‌ش هه‌م دیسان ئه‌م هه‌له‌ گه‌وره‌یه‌ یان ئه‌م هه‌له‌ زێرینه‌یه‌ له‌ ده‌ست نه‌دات و پێمان وایه‌ ئه‌مه‌ی که‌ کورد ده‌ێکات وه‌ هه‌ڵپه‌ هه‌ڵپی ئه‌وه‌یه‌ زوو بگه‌نه‌ به‌غدا و به‌شداری له‌ کۆبۆنه‌وه‌کانی په‌رله‌مان بکه‌ن و به‌ راستیش ببن به‌ هۆکارێکی گه‌وره‌ بۆ درووستکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق،‌ هه‌مومان ئه‌زانین ئه‌م حکومه‌ته‌ له‌ دووا رۆژدا به‌ چ ئاراسته‌یه‌کدا ده‌ڕوات وه‌ چۆن ئه‌توانێت به‌ شێوه‌یه‌کی ساده‌ مافه‌کانی کورد پێشێل بکات".

XS
SM
MD
LG