Accessibility links

دۆزینه‌وه‌ی لاشه‌ی 30 کۆچبه‌ر له‌ ناو که‌شتیه‌که‌دا له‌ ئیتالیا


له‌ که‌شـتیـیه‌کدا 25 کۆچبه‌ری لیبیایی به‌ مردوویی ده‌دۆزرێنه‌وه‌

له‌ که‌شـتیـیه‌کدا 25 کۆچبه‌ری لیبیایی به‌ مردوویی ده‌دۆزرێنه‌وه‌

دۆزینه‌وه‌ی لاشه‌ی 30 کۆچبه‌ر له‌ ناو که‌شتیه‌که‌دا له‌ ئیتالیا

هێزی ده‌ریایی ئیتالیایی له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ووتی لاشه‌ی نزیکه‌ی 30 که‌س که‌ له‌وه‌ ده‌چێت کۆچبه‌ر بن له‌ ناو که‌شتیه‌کی ده‌ست به‌سه‌ر کراوی قاچاغدا که‌ له‌ رێگادا بوه‌ به‌ره‌و ئیتالیا دۆزیونه‌ته‌وه، له‌ دوواترین چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی مردنی کۆچبه‌راندا له‌ ئه‌وروپا‌.

که‌شتیه‌که‌ 600 که‌س تێدا بوه‌، 566 که‌س ‌ تر له‌ لایه‌ن که‌شتی شه‌رکه‌ری گریکالێ وه‌ رزگار کراوون و به‌ره‌و به‌نده‌ری پۆزالۆ بوه‌ له‌ لێواری سیسلی.

هیزی ده‌ریایی ووتی به‌ گشتی له‌ کۆتایی هه‌فته‌دا فه‌ره‌تر له‌ پێنج هه‌زار کۆچبه‌ریان رزگار کردوون، سه‌ره‌ رای ئه‌و 60 هه‌زار کۆچبه‌رانه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵه‌وه‌ خۆیان گه‌یاندوه‌ته‌ ئیتالیا له‌ به‌رامبه‌ر به‌ 42 هه‌زار کۆچبه‌ر له‌ ساڵی 2013.

زۆربه‌ی ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ ئه‌فریکایی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستن که‌ هه‌زاران دۆلار به‌ قاچاغچیانی لیبی ده‌ده‌ن که‌ ده‌یان خه‌نه‌ ناو که‌شتی ماسی گره‌وه‌ و ژیانیان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسی بۆ په‌رانه‌وه‌یان بۆ ئه‌وروپا.

کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ژماره‌کان که‌م تر بوه‌ته‌وه‌ به‌ هۆێ ئارامی باره‌که‌ له‌ لیبیا.

ئیتالیا باری ئاسایشی تونتر کردوه‌ته‌وه‌ پاش هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی که‌شتیه‌ک له‌ ساڵی رابوردوو له‌ دورگه‌ی لامپیدۆسای سیسلی و کوشتنی 360 که‌س.

XS
SM
MD
LG