Accessibility links

دکتۆر رێبوار فه‌تاح: بارودۆخی جیهان ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کورد ببێته‌ ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ به‌ڵام کوردستان خۆێ ئاماده‌ نییه

  • Jani Diylan

Dr.Rebwar Fatah دکتۆر رێبوار فه‌تاح

Dr.Rebwar Fatah دکتۆر رێبوار فه‌تاح

دکتۆر رێبوار فه‌تاح: بارودۆخی جیهان ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کورد ببێته‌ ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ به‌ڵام کوردستان خۆێ ئاماده‌ نییه

هه‌موو که‌س باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ تا ئێستا هه‌لێکی وا بۆ کورد نه‌هاتوه‌ته‌ پێشه‌وه‌ و هه‌موو میدیاکانی جیهانی باس له‌ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردی ده‌که‌ن. ئایا له‌ راستیدا ئه‌و کاته‌ نزدیک بوه‌ته‌وه‌؟

دکتۆر رێبوار فه‌تاح شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به‌ بۆچوونی من کاتی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌ راستی زۆر ده‌مێکه‌ هاتووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرفتێکی گه‌وره‌ بێ له‌به‌ر ده‌می دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی دا، کورد خۆیه‌تی. دکتۆر رێبوار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت بارودۆخی جیهان ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کورد ببێته‌ ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ به‌ڵام کوردستان خۆێ ئاماده‌ نییه‌، سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ئاماده‌ نییه‌. دکتۆر رێبوار ده‌شڵێت کوردستان خۆێ ئاماده‌ نییه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک‌ گرفت هه‌یه، مه‌به‌ستم گرفتی سیاسی‌ که‌ به‌ستراوه‌ به‌ چۆنیه‌تی ره‌فتارکردنی سه‌رکرده‌ کوردیه‌کان و پارته‌ کوردیه‌کان، له‌گه‌ڵ یه‌کتردا و له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا، بۆ نموونه‌ تا ئێشتا ده‌زگاکان جێگاێ خۆیان نه‌گرتووه‌، هێزی پێشمه‌رگه‌ یه‌ک نییه‌، سوپایه‌کی کوردستانیمان نییه‌، په‌رله‌مان پارچه‌ پارچه‌یه‌، بێجگه‌ له‌وه‌ ده‌سه‌ڵاته‌کان وه‌کو خۆیان شێ نه‌کراونه‌ته‌وه‌، کۆمه‌ڵێک گرفتی گه‌وره‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرێن کورد ئاما‌ده‌ نییه‌. دکتۆر رێبوار هه‌ر وه‌ها ده‌لێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردستان به‌ ده‌زگا نه‌کراوه‌ له‌وانه‌یه‌ لایه‌نێکی کوردی سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌ێنێت وه‌ یاخود پێشنیار بکات به‌ڵام لایه‌نه‌که‌ی تر به‌ دژی بوه‌ستێت".

XS
SM
MD
LG