Accessibility links

زانیار که‌مانگه‌ر: شه‌هابی نه‌ک هه‌ر گۆرانبێژێکی ده‌نگ خؤش بوو به‌لکۆ مامۆستا، وه‌رزشوان، فۆتبالیست و دوبلاژکه‌ریش بوو

  • Jani Diylan

Zanyar Kamangar

Zanyar Kamangar

زانیار که‌مانگه‌ر: شه‌هابی نه‌ک هه‌ر گۆرانبێژێکی ده‌نگ خؤش بوو به‌لکۆ مامۆستا، وه‌رزشوان، فۆتبالیست و دوبلاژکه‌ریش بوو

هه‌ر له‌ مانگی رابوردووه‌وه‌ کورد وه‌ به‌ تاێبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سێ له‌ هۆنه‌رمه‌ندانی ماڵئاواییان کرد و ئه‌مجاره‌ش سنه‌ بۆ هونه‌رمه‌ندێکێ تر، بۆ بابا شه‌هابی باوه‌شی کرده‌وه‌.

Shahabi. Kurdish Music

Shahabi. Kurdish Music

زانیار که‌مانگه‌ر هۆنه‌رمه‌ندی کاری دوبلاژ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا و له‌ ماڵئاوایی گۆرانیبێژی ده‌نگ خۆشی کورد عه‌لائه‌دین بابا شه‌هابی ده‌ڵێت" به‌ راستی غه‌م و په‌ژاریه‌کی زۆر گه‌وره‌یه‌ به‌ تاێبه‌تی له‌ دووای عه‌باس که‌مه‌ندی، ئه‌مجاره‌ عه‌لائه‌دین شه‌هابی که‌ ئه‌ویش دیسان خه‌ڵکی شاری سنه‌ بوو، شاری سنه‌ی خۆشه‌ویست رۆڵه‌یه‌کی خۆێ له‌ ده‌ست دا. کاک زانیار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت عه‌لائه‌دین بابا شه‌هابی جگه‌ له‌وه‌ی نه‌وه‌ی زینده‌ یاد عه‌لی عه‌سکری کوردستانی بوو و جگه‌ له‌ ده‌نگه‌ خۆشه‌که‌ی وه‌ ئه‌و پسپۆرایه‌تیه‌ی که‌ له‌ بواری موزیکدا هه‌ێبوو، له‌ به‌شگه‌لی جۆرا و جۆری فه‌رهه‌نگی و هۆنه‌ری ئیشی ئه‌کرد، هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رادیۆێ سنه‌، له‌گه‌ڵ رادیۆێ کرماشان وه‌ دوواتر له‌گه‌ڵ رادیۆێ تاران هه‌م له‌ بواری موسیقا، هه‌م له‌ بواری چێرۆک و داستانی شه‌و وه‌ هه‌م له‌م دواییه‌دا له‌ بواری دوبلاژی زنجیره‌ فلمه‌کان و فیلمه‌ سینماییه‌کان خه‌ریکی ئیش و چالاکی بوو. کاک زانیار ده‌شڵێت شه‌هابی جگه‌ له‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ مامۆستا حه‌سه‌ن کامکار، یوسف زه‌مانیه‌کان، سوهێل ئێوانی، موجته‌بی میرزاده‌ کار و چالاکی کردووه، هه‌ر وه‌ها له‌گه‌ڵ هۆنه‌رمه‌نده‌ نه‌ کورده‌کانێشدا کاری کردووه‌، شه‌هابی له‌ هه‌مان کات مامۆستاێ گۆرانبێژی ناوبانگی کورد نه‌جمه‌دین غوولامی بوه‌".

XS
SM
MD
LG