به‌سه‌ده‌ها سه‌رباز و چالاکوانی ئۆکرانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی له کیڤ گردبوونه‌وه و داوایان ده‌کرد کۆتایی به ئاگربه‌ست له خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا بێت ، که ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی له‌ئاستێکی به‌رزدایه له‌م ده‌مه‌ی هێشتا ڕۆژێك ماوه به‌ر له به‌سه‌ر چوونی مۆڵه‌تی ئاگربه‌سته‌که.
داوا به‌دوای هه‌فته‌یه‌ك درێژ خایه‌ن ،مۆڵه‌تی ئاگر به‌سته‌که له ڕۆژی هه‌ینیدا ته‌وا بوو به‌ڵام سه‌رۆك پیترو پرۆشینکۆ بڕیاریدا تا ڕۆژی دووشه‌ممه درێژه‌ی پێبدرێت.
یه‌کیتی ئۆروپاش هه‌روه‌ها تا ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی دیاری کردووه بۆ ڕوسیا و جوداخوازانی لایه‌نگریان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی ڕاسته‌قینه بنێن که بریتی بێت له ئازادکردنی گرتۆکان و قایل‌بوون له‌سه‌ر ئاگر به‌ستێکی هه‌میشه‌یی و ده‌ستکردن به دایالۆگ له‌سه‌ر پلانی ئاشتی که پرۆشینکۆ پیشنیاری کردووه.