هه‌لیکۆپته‌ره جه‌نگێکانی له‌شکری عیراق ئه‌مڕۆ ێه‌کشه‌ممه هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌ی خراپکاره گومانباره‌کان له شاری تکریت وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی له میلیشیا سوننه‌کان به‌ڕێبه‌رایه‌تی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام.
له‌شکری عیراق هه‌وڵه‌کانی چرترکردۆته‌وه بۆ کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ی که جێ له‌دایکبوون و په‌روه‌رده کردنی سه‌دام حسین دیکتاتۆری پێشوی عیراقه. سوپای عیراق ده‌ڵێت ئه‌و هێرشانه به‌ڕیکخستن له‌گه‌ڵ وڵاته‌یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام ده‌دات.
شاری تکریت که به‌زۆرینه سونن و دژایه‌تی حکومه‌تی به‌ڕێبه‌رایه‌تی شیعه‌کان ده‌که‌ن، یه‌کیکه له دوو شاری سه‌ره‌کی که له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا که‌وتۆته ژیر ده‌سه‌ڵاتی خراپکارانه‌وه.