له‌وه‌ته‌ی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی بێجی که‌تووه‌ته ده‌ستی چه‌کدارانی داعش کێشه‌ی که‌می به‌نزین ڕووی له هه‌رێمی کوردستان کردووه.
ڕۆژانه هاووڵاتیان به چه‌ندین کاتژمێر له ڕیز ڕاده‌وه‌ستن بۆ وه‌رگرتنی به‌نزین هه‌نێک هه‌ر له شه‌وه‌وه نوبه ده‌گرن تا به‌نزینیان ده‌ست بکه‌وێت.
ئه‌م قه‌یرانه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که به‌شی یه‌که‌می نه‌وتی هه‌رێم له بازاره‌کانی جیهاندا فرۆشراوه.
سه‌باره‌ت به کێشه‌ی نه‌بوونی به‌نزین په‌یامنێمان یه‌حیا به‌رزنجی له شاری سلێمانی له‌گه‌ل هاووڵاتیان قسه‌ی کردووه و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه.