Accessibility links

د. مایکل نۆنان: گه‌ر داعش له‌ عیراق ڕانه‌گیرێت، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتیان ناوچه‌ و وڵاتی تریش ده‌گرێته‌وه‌

  • Shayan Pasha

له‌م ده‌مه‌ی میلیشیاکانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام، داعش، خه‌ریکن ده‌ست به‌سه‌ر پارچه‌ی تری نه‌خشه‌ی عیراق ده‌گرن، ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته‌ تا دێت تاریکتر و نادیارتر ده‌بێت. بۆ زۆربه‌ی شیکه‌ران ئه‌م ڕه‌شه‌ مایه‌ی سه‌رسۆرمانه‌.

د. مایکل نۆنان به‌ڕیوبه‌ری به‌شی تۆژینه‌وه‌ له‌ ئینیستیوتی تۆژینه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ فیلادلفیا پێ وایه‌ ئه‌وه‌ی له‌ عیراق ڕۆده‌دات مایه‌ی نیگه‌رانییه‌کی قۆڵه‌. داعش رێبازی ئه‌بو ئه‌لمه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاویان گرتۆته‌ به‌ر و سوودیان له‌ گرژی و ئاڵۆزی تایه‌فی عیراق وه‌رگرتووه‌ به‌ڵام خه‌و‌نه‌که‌یان هه‌ر به‌ته‌نها به‌ ده‌ستکه‌وتی ئیستاکه‌یان نا‌یه‌ته‌ دی به‌ڵکۆ بۆ له‌وه‌ زیاتریش.

XS
SM
MD
LG