پاش ڕووداوه‌کانی شه‌وی 9 له‌سه‌ر 10 ی ئه‌م مانگه‌ی شـاری موسڵ، هه‌ره‌سهێنانی له‌شـکری عێراق و ده‌سـتگرتنی کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) به‌سه‌ر ئه‌و شـاره‌دا و پاشـان کۆنترۆڵکردنی ناوچه‌ی دیکه‌ی زۆرینه سووننه، عێراق وه‌ک شـاره‌زایان ده‌ڵێن که‌وته قۆناغێـکی نوێوه که ئاسته‌مه جارێـکی دیکه به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی باس له به‌ره‌وپـێشچوونی له‌شـکری خۆی ده‌کات.
ئه‌م ناسه‌قامگیریـیه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆشایـیه‌ی له‌شـکری عێراق له زۆربه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان دروسـتیکرد، وه‌های له هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردسـتان کرد له‌و ناوچانه بڵاوبـبنه‌وه و وه‌ک ئه‌مرێـکی واقیع بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێم.
له ئێسـتادا نه‌ک ته‌نها هه‌ر که‌سانی کورد، به‌ڵـکو شاره‌زایانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیش باس له شیانی سه‌ربه‌خۆیی بوونی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌که‌ن.
پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له توانایدا ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌خۆببێت؟
وڵاتانی ناوچه‌که چ هه‌ڵوێستێـکیان ده‌بێت ئه‌گه‌ربێت و ئه‌م ده‌وڵه‌ته ڕابگه‌یه‌ندرێت؟
کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده ده‌بێت وه‌ک وڵاتێـکی سه‌ربه‌خۆ دانی پـیادابنێت.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون.
دکتۆر هۆشمه‌ند عه‌لی، مێژووناس و شاره‌زای کاروباری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
محه‌مه‌د عه‌لی یاسین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و گوته‌بێژی فراکسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مان.
شوان داوودی، ڕۆژنامه‌وان و لێـکۆڵه‌ری سیاسی هه‌رێمی کوردسـتان و عێراق.