سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گه‌یشته شـاری که‌رکوک و له‌وێ له‌گه‌ڵ حزبه سیاسیـیه‌کان و به‌رپـرسه سه‌ربازیـیه‌کانی شـاره‌که کۆبووه‌وه. هاوکات هێزێـکی زۆری پـێـشمه‌رگه‌ش له هه‌ولێره‌وه گه‌یشته شـاری که‌رکوک.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم له لێـدوانێـکیدا له شـاره‌که گوتی خۆی به پـێشـمه‌رگه ده‌زانێت و به‌رگری له خاکی کوردسـتان ده‌کات، وه ئاماده‌ش نین ده‌سـت له بستێـکی خاکی کوردسـتان هه‌ڵبگرن.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان له کاتێـکدایه که ناوچه‌که ده‌کوڵێت و شه‌ڕ له نێوان پـێشـمه‌رگه و داعش له شـارۆچکه‌ی تازه ڕوویدابوو که 20 کیلۆمه‌تر له خوارووی که‌رکوک دوره. له‌و شه‌ڕه ئه‌فسه‌رێـک کوژراوه و 4 پـێشـمه‌رگه‌ش برینداربوون.
یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له که‌رکوکه‌وه ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.