حکومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردسـتان یه‌که‌م سه‌ردانی خۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامدا و شاندێـکی به سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان گه‌یشته پایته‌ختی تورکیا.
شانده‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا له باره‌گای سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی تورکیا له ئه‌نکه‌ره پـێشـوازی لێـکرا و پاشـان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراو سـازکرا.
قوباد تاڵه‌بانی جێـگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشـتیـیهکان و دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک له نێو شـانده‌که‌ی هه‌رێمدابوون.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و تانه‌ر یاڵدز وه‌زیری وزه و سامانه سروشـتیـیه‌کانی تورکیا و ههکـکان فیدان به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری تورکیا (میت) و فه‌ریدوون سینرلی ئۆغڵو ڕاوێژکاری کاروباری ده‌ره‌وه له کۆبوونه‌وه‌کان ئاماده‌بوون.
سـاڵح تۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئسته‌نبوڵ ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.