سه‌دان گوندنشینی کرستیان له باکوری عێراق به‌ره‌و ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان هه‌ڵدێن له پاش ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) که‌وتوونه‌ته تۆپبارانکردنی گونده‌کانیان.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌دان ئاواره‌ی کرستیان له شـارۆچکه‌ی قه‌ره‌قۆش (حمدانیـیه) هه‌ڵاتن به‌ره‌و ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تاوه‌کو گیانی خۆیان له تۆپـبارانی و هێرشی چه‌کدارانی داعش بـپارێزن.
ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌ی موسڵ ده‌ڵێت تۆپـبارانی داعش پاش ئه‌وه ده‌سـتیپـێـکرد که شه‌وی چوارشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی شـارۆچکه‌ی قه‌ره‌قۆش هێزێـکی پـێـشمه‌رگه که‌وته بۆسه‌یه‌کی چه‌کدارانی داعش و له ئاکامدا یه‌ک پـێشمه‌رگه گیانی له‌ده‌سـتدا و چه‌ند پـێشـمه‌رگه‌یه‌کی دیکه برینداربوون. پاشـان هێزی دیکه‌ی پـێشـمه‌رگه هاتوون و شه‌ڕ هه‌ڵگیرسـاوه و نزیکه‌ی 10 چه‌کداری داعش کوژران. دواتر داعش له تۆڵه‌ی ئه‌و زیانانه که‌وته تۆپـبارانی شـارۆچکه‌که.
له ئێسـتادا ڕه‌وشه‌که له‌و ناوچه‌یه ئارامه، به‌ڵام خه‌ڵـکی هه‌ر مه‌ترسیـیان له هێرشه‌کان داعش هه‌یه و به‌ره‌و به‌رتڵه و ناوچه کرسـتیانه‌کانی دیکه هه‌ڵدێن.