Accessibility links

ئه‌مین فه‌ره‌ج: ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌ بێ دانپێدانانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی دێته‌ پێش

  • Balen Salih

ئه‌مین فه‌ره‌ج

ئه‌مین فه‌ره‌ج

هه‌تا ئێستا ئاشکرا نییه‌ ئایا سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ به‌غدا و بۆ هه‌ولێر هیچ گۆڕانکاریه‌ک به‌ دوای خۆیدا دێنێت له‌ ڕه‌وشی سیاسی عێراقدا گه‌لێک پرسیاریش سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته‌ به‌ شه‌ڕ وێرانبووه‌ هاتونه‌ته‌ ئاراوه‌.

ئه‌مین فه‌ره‌ج، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت سه‌ردانه‌که‌ی جان کیری له‌ هه‌ل و مه‌رج و ڕه‌وشێکی ئاڵۆزی سیاسی و ئاسایشی عێراقدا بووه‌ و ده‌شڵێت سه‌قامگیری ئاسایشی و سیاسی له‌ عێراقدا بۆ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کارێکی پێویسته‌ و له‌م ڕوانگانه‌شه‌وه‌ وه‌ک ئاماژه‌ی پێده‌دات سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ کاتێکی گونجاودا بووه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز فه‌ره‌ج ده‌شڵێت له‌ پاش کشانه‌وه‌که‌ی ساڵی 2011 ی هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق، ئێستا پێگه‌ی ئه‌مریکا له‌ وڵاته‌که‌دا گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه‌ و ناتوانێت وه‌ک جاران مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆسێکانی عێراقدا بکات و ده‌شڵێت چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کانی عێراق ته‌نها لای عێراقیه‌کان خۆیانه نه‌ل لای ئه‌مریکا یان تورکیا یانیش ئێران ‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG