ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له ئوتێلێـکی به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان ڕوویدا و له ئاکامدا که‌سێـک کوژرا و ژماره‌یه‌ک برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی لوبنان ده‌ڵێن له‌و ده‌مه‌ی شه‌وی چوارشه‌ممه هێزێـکی ئاسایشی چووه بۆ ئوتێڵ دورۆی له ناوچه‌ی ڕوشه‌ی به‌یرووت به مه‌به‌سـتی ده‌سـتگیرکردنی چه‌ند گومانبارێـک، ئه‌م خۆکوژه‌که پـشـتێنێـکی بۆمبڕێژکراوی به‌خۆیدا ته‌قاندووه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه پـێشـتر ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌شکری لوبنان هه‌واڵی ده‌سـتگیرکردنی 5 ئه‌ندامی شانه‌یه‌کی تێرۆرستی ڕاگه‌یاند و گوتی لێـکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ندامانی دیکه‌ی نێو شانه‌که‌یان.