له‌شـکری لوبنان ده‌ڵێت 5 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه که ئه‌ندامی شـانه‌یه‌کی تێرۆرستین و نه‌خشه‌یان داده‌نا بۆ کوشـتنی کاربه‌ده‌سـتێـکی گه‌وره‌ی ئاسایشی له باکوری وڵات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌شـکر له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌و تێرۆرسـتانه له ناوچه‌ی قه‌له‌مون ده‌سـتگیرکران و ئێسـتا لێـکۆڵینه‌وه و به دواداچوون ده‌کرێت بۆ ده‌سـتگیرکردنی ئه‌ندامانی دیکه‌ی ئه‌و شانه‌یه له‌گه‌ڵ ئاشـکراکردنی په‌یوه‌ندی و پـیلانگێڕیـیه‌کانیان.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشیش گوتی له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێـکدا 9 که‌سیان له باکوری لوبنان ده‌سـتگیرکردووه، به‌ڵام چواریان ئازادکراون پاش ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان له‌سه‌ر نه‌بووه بیسه‌لمێنێت سه‌ر به‌و تاقمه تێرۆرسـتیـیه‌ن. سه‌رچاوه‌که گوتیشی تاقمه‌که په‌یوه‌ندیـیان به کۆمه‌ڵی شه‌ڕکه‌ری ناو سوریاوه هه‌یه.