نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه وتاری هه‌فتانه‌ی خۆی پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی ڕزگارکردنی نیشـتیمانی ڕه‌تکرده‌وه و به هه‌وڵێـکی کوده‌تا ناودێری کرد.
سه‌ره‌تا مالیکی گوتی عێراق ڕووبه‌ڕووی هێرشێـکی تێرۆرسـتی توند ده‌بێت که له‌ودیو سنووره‌وه ڕووی له وڵاته‌که کردووه و بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر یه‌کگرتوویی و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌قامگیری عێراق. گوتیشی ئه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه زیاده‌کردووه که له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌سـتیپـێـکردووه و پـیلان‌ده‌گێڕدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌کانی دیکه عێراق بگرێته‌وه.
پاشـان وڵاتانی دراوسێی تاوانبارکرد و گوتی تێرۆرستان له هه‌موو بواره‌کاندا له لایه‌ن هه‌ندێـک له وڵاتانی دراوسێوه پـشـتگیری ده‌کرێن. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ته‌نها سه‌رنج بدرێته ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و وڵاتانه ئه‌و پشـتگیریـیه ڕوون ده‌بێته‌وه. گوتی کاتێـک که‌سانی بیانی ده‌که‌نه شۆڕشگێڕ و که‌سانی پـیاوکوژ و خوێن ڕێژ ده‌که‌نه موجاهیدین و له باشترین حاڵه‌ت به چه‌کداران ناودێریان ده‌که‌ن.
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق گوتیشی ئه‌وه‌ی له هه‌مووی زیاتر جێی مه‌ترسیـیه، ئه‌وانه‌ی له ده‌سـتور یاخیبوون له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی قاعیده و داعش هاوپه‌یمانیـیان پـێـکهێناوه بۆ لێدانی یه‌کگرتوویی و سه‌ربه‌خۆیی عێراق. پاشـان گوتی ئه‌وانه ڕێگه‌یان له به‌رده‌م داعش و به‌عسیـیه‌کان و هاوپه‌یمانه‌کانیان خۆشکرد بۆ هێرشکردنه سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا.
پاشان مالیکی گوتی له یه‌کێـک له شـاره‌کانی عێراق ژورێـکی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش هه‌یه که تیایدا سه‌رپه‌رشـتی ڕێـکخستن و جموجۆڵی تێرۆسـتان ده‌کرێت له ناوچه‌ی جیاجیاکاندا. ده‌ڵێت ئه‌مه وه‌ها له‌وانه‌ی له ده‌سـتور یاخیبوون ده‌کات له تێرۆرسـتان زیاتر جێی مه‌ترسی بن بۆ سه‌ر عێراق.
دواتر ڕه‌خنه‌ی له‌وانه گرت که ده‌ڵێن عێراق پـێش ڕووداوه‌کانی نه‌ینه‌وا جیاوازه له‌وه‌ی پاش ڕووداوه‌کان. مالیکی له‌م باره‌یه‌وه گوتی ئه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنێـکی هه‌ڵه‌یه و هیچ نزمترین ئاستی به‌رپـرسیارێتی نیشـتیمانی تیادا نیـیه، به‌ڵـکو هه‌وڵێـکه بۆ قۆزتنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ده‌سـتکه‌وت بۆ ده‌سته‌یه‌ک له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندیـیه باڵاکانی گه‌لی عێراقدا.
پاشان مالیکی هێرشی کرده سه‌ر ئه‌وانه‌ی داوای پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی ڕزگارکردنی نیشـتیمانی ده‌که‌ن و گوتی ئامانجی مه‌ترسیداری له پشـته‌وه‌یه و هه‌وڵێـکی یاخیبووانی ده‌سـتوره بۆ نه‌هێشـتنی دیموکراسی و وه‌لاوه نانی ڕای ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا داوه.
گوتیشی داوای پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی ڕزگارکردنی نیشـتیمانی هه‌وڵێـکی کوده‌تایه به‌سه‌ر ده‌سـتور و پـرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا.
مالیکی له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا هاوبه‌شه سیاسیـیه‌کانی خۆی تاوانبارکرد به‌وه‌ی بوونه مایه‌ی لاوازکردنی هێزه ئاسایشیـیه‌کانی وڵات کاتێـک داوایان له وڵاتان ده‌کرد عێراق پـڕچه‌ک نه‌که‌ن. گوتیشی هیچ جۆره پشـتیوانیـیه‌کیان له‌و هاوبه‌شانه نه‌دیوه چ به شێوه‌ی سیاسی یان به ڕاگه‌یاندن.
پاشان مالیکی گوتی سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه هێزه ئاسایشیـیه‌کانی عێراق توانیویانه ڕێگه و بانه‌کانی نێوان پارێزگاکان بکه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها چه‌ندان شـار ئازادبکه‌ن.
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق داواکه‌ی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی ڕێبه‌ری باڵای شیعه‌کانی عێراق بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ک له دژی یاخیبووان به‌رز نرخاند و گوتی ئه‌گه‌ر ئایه‌توڵڵا سیستانی پـشـتیوانی خۆی بۆ هێزه ئاسایشیـیه‌کان ده‌رنه‌بڕیایه، ئه‌وا نه‌ده‌توانرا به‌و شێوه‌یه ڕووبه‌ڕووی ڕه‌وشه‌که بـبنه‌وه.
دواتر گوتی سه‌ره‌ڕای سه‌ختی شه‌ڕه‌که له دژی تێرۆرزم، ئه‌وان ئاماده‌ی دانیشـتنی یه‌که‌می په‌رله‌مان ده‌بن به‌پـێی ڕێنمایـیه‌کانی ده‌سـتور و هه‌روه‌ها دوای یایه‌توڵڵا سیسـتانی.