Accessibility links

ناردنی ڕاوێژکارانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا بۆ عێڕاق


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری له‌ کاتی قسه‌کردن بۆ ڕاوێژکارانی پایه‌ بڵند له‌ عێڕاق، 22ی مانگی جوون، 2014ی زاینی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری له‌ کاتی قسه‌کردن بۆ ڕاوێژکارانی پایه‌ بڵند له‌ عێڕاق، 22ی مانگی جوون، 2014ی زاینی

لە کاتێکدا ئەمەریکا سەدان سەربازی ئەمەریکی بۆ هه‌نگاونانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر قەیرانەکانی عێڕاق بۆ ئەو وڵاتە دەنێرێت، بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما ڕووبەرووی پرسیارەکانی سەخت سەبارەت بە ئەوەیە داخوا کردارەکە بە ناچار بەرەگۆڕانێک دەچێت کە ئەمەریکا سەرلەنوێ خۆی تێکەڵاوی عێراقە بکاتەوە یان نا.

پەیامنێری بالای دەنگی ئەمەریکا لویس ڕامێرێز ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردوە.

لە گەڵ ئەوەی سەرهەڵداوانی سونی کۆنتڕۆڵی خۆیان لە شارەکانی زۆرترهه‌روا قایمتر دەکەن، پرسیار ئەوەیە داخوا ناردنی ٣٠٠ ڕاوێژکاری لەشکری ڕه‌نگ بێت زۆر کەم،و زۆر درەنگ بێت.

سەرۆک ئۆباما ئەم حەوتووە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جان کێری بۆ عێڕاق نارد بۆ ئەوەی بۆ پاراستنی یەکیەتی لە بەرامبەر یاخی بوان و هەروەها چارەسەرێک بۆ عێراق هه‌وڵی جیدی بدات.

سەربازانی ئەمەریکا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ن ئەو پشتیوانی یە بۆ حکومه‌تی عێڕاقی دابین بکەن که‌ نەهێڵن یاغیگه‌ری سەرکەوێت.

جاش ئیرنست Josh Earnest وتەبێژی کۆشکی سپی یە:

"ئەو بەڕێوەبەرایەتی یە هەڵبەت باوەڕی وایە کە کات بۆ ڕێبەرانی عێڕاق هەیە بڕیاری پێویست بدەن کە ولاتەکە یەکگرتووە بێت بۆ ئەوەی ڕووبەرووی هەڕەشەی تێروریست، هەڕەشەی توندڕەوی بن کە ئەوان ئیستا لە عێراق دا لە گەڵی ڕووبەڕوون."

بێجگە لە ڕاوێژکارانی لەشکری ئامادەبووی شەڕ، سەرۆک دەستووری بۆ ٢٧٥ سەرباز داوە کە پارێزگاری لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و بەرژەوەندی یەکانی دیکەی ئەمەریکا لە وڵاتەکەدا بکه‌ن.

ئەرکی ڕاوێژکارانی ئەمەریکا هەڵسەنگاندن توانایی یەکانی لەشکری توشی گرفت بووی عێراق لە لایەن تێروریستان و دابەزینی ورەیە.

ڕەنگ بێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی یەکە بە گرفت بێت کە ژمارەی سەربازان ئاوا لە پلەیەکی کەم ڕابگرێت، وەک جولیەن زێلیزر،Julian Zelizer پرۆفسۆری مێژووی سیاسی لە زانکۆی پرینستن دەڵێت کە لە ڕێگای سکایپەوە دەدوا.

"کاتێک ئێوە لە پلەیەکی کەم دا ٣٠٠ کەس بۆ ئەوەێ دەنێری، ئەگەر ئەوان پێشنیاری کەسی زیاتر بکەن ئەو کات بۆ سەرۆک ئۆباما سەخت دەبێت کە پێشنیاری ئەو کەسانەی ناردوویەتی پشت گوێ بخات بۆ ئەوەی ئەو کارەی کە دەبێت ئەنجامی بدەن."

زێلیزر دەڵێت قۆناخەکانی دوای شەڕەکان، وەک ئەوانەی لە ڤیەتنام و کوریا، نیشانیان داوە چلۆن پێشوەچوونی بچووک دەتوانن ڕیگا بۆ کردارەکانی زۆر گەورەتر ئاواڵا ده‌کەنەوە.

"هەرکات کردارەکە گەورەتر دەبێت، تێوەگلانەکان گەورەتر دەبن. زۆر سەختە ئەو دۆخانە کۆنتڕۆل بکەی."

لە عێڕاق، کە دۆخەکە هەروا زیاتر لەرزۆک دەبێت و جێگایەک ئەمەریکا هەر پێشتر زۆری سەرمایە گوزاری تێدا کردووە، کاری سەخت بۆ سنووردار کردنی خۆتێکەلاوکردن ڕەنگ بێت بە گرفت تریش بێت.
XS
SM
MD
LG