جان کیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا فشاری خستۆته سه‌ر گه‌وره ڕێبه‌رانی شیعه له عێراقدا تا حکومه‌تێکی فره‌لایه‌ن پێکبهێنرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وه یاخیبووه‌کانی سوننه که ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوان له باکور و ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌دا.
گه‌وره دیپلۆماتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆژی دووشه‌مه بێ ڕاگه‌یاندنێکی پێشوه‌خت سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراقی کرد.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاژمێر و نیو له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدا کۆبووه‌وه.
جان کیری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تیه‌کانی شیعه ئاینزاشدا کۆبۆته‌وه و هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ دوو یاسادانه‌ری ئاست به‌رزی سوننه‌کانیشدا کۆبوونه‌وه‌ی کردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی عێراق دڵنیایان کردۆته‌وه که له واده‌ی خۆیدا واته ڕۆژی یه‌کی مانگی حه‌وت ده‌ستده‌کرێت به پرۆسه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که.
به‌ڕێز کیری ئاگاهیش ده‌دات و ده‌ڵێت ده‌بێت عێراقیه‌کان به خێرایی ڕێ له پێشڕه‌وی توندڕه‌وان بگرن واته ئه‌وانه‌ی ناویان له خۆیان ناوه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام یان داعش.
جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " ئه‌مه ئه‌و ساته‌یه که سه‌ختیه‌کانی به‌رده‌م ئاینده‌ی عێراق له‌مه زیاتر ڕوون و ئاشکرا نابن، هێرشه تێرۆرکاریه‌کانی داعش، توندوتیژیه‌کانی داعش و ئایدیۆلۆژیه‌تی سه‌رکوتکه‌رانه مایه‌ی مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه بۆ ئاینده‌ی عێراق".
ئۆفیسی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت به‌ڕێز مالیکی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاندووه پێشڕه‌ویی یاخیبووان هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌که نه‌ک هه‌ر بۆ عێراق به‌ڵکو بۆ ناوچه‌که و بۆ ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌ییش.
پێشتر سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق داوای کۆمه‌کی له‌شکریی له ئه‌مریکا کردووه تا له‌ڕێی هێرشی ئاسمانیه‌وه له یاخیبوان بدرێت، ئێستا واشنتۆن تاووتوێی ئه‌و داوایه ده‌کات.