ئیسرائیل چه‌ند شوێنێکی سوریای له به‌رزاییه‌کانی گۆلان بۆدومان کردووه وه‌کو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه که گه‌نجێکی ئیسرائیلی تێدا کوژرا.
کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه کرایه سه‌ر چه‌ند بنکه‌یه‌کی هه‌رێمی له‌شکری سوریا که له‌و شوێنانه‌وه هێرشه‌که کرابوو، و ئه‌و هێرشانه‌ش پشڕاست کراون.
وته‌بێژێکی له‌شکری ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌م هێشانه له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌یه که به درێژایی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا له ساڵی 2011 کراوه‌ته سه‌ر سنوری ئیسرائیل.
له چه‌ندین بارودۆخدا له ناو سوریاوه ئیسرائیل بۆردومان کراوه، به‌ڵام ڕووداوه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه یه‌که‌م جار بوو ئیسرائیلییه‌ک به‌هۆی ئه‌و هێرشانه بکوژرێت.
ئه‌و گه‌نجه کوژراو دوو که‌سی تریش بریندار بوون.