Accessibility links

سۆران پاڵانی: داعش هه‌ر مه‌ترسی ئاسایشی نییه‌ بۆ ناوچه‌که‌ به‌ڵکو مه‌ترسیشه‌ بۆسه‌ر دیموکراسی و ئازادیه‌ گشتیه‌کانیش

  • Balen Salih

 سۆران پاڵانی

سۆران پاڵانی

ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ناڕه‌زایی وڵاته‌که‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌ شه‌ڕی هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق دژی چه‌کداره‌ توندڕه‌وکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام و ڕێکخراوه‌ تێرۆریستیه‌کانی تریش.

ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی له‌ ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی عێراقه‌ و ده‌شڵێت عێراقیه‌کان خۆیان ده‌توانن خۆاین داکۆکی له‌ خۆیان بکه‌ن و خۆشیان بپارێزن.

سۆران پاڵانی، پسپۆڕی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ زانکۆی کۆیه‌ ده‌ڵێت هه‌ر له‌ پاش ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ین، عێراق بۆته‌ مه‌یدانی ململانێکانی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا به‌ تایبه‌تی که‌ لایه‌نه‌ فه‌رمانڕه‌واکانی عێراق (شیعه‌کان) وابه‌سته‌ییان هه‌بوو بۆ ئێران.
به‌ڕێز پاڵانی ده‌شڵێت ڕه‌وشی عێراق هه‌روا به‌ سانایی چاره‌سه‌ر نابێت چونکه‌ کێشه‌کانی عێراق له‌ قه‌یرانی ناوخۆیی ده‌رچووه‌ و بۆته‌ ململانێیه‌کی ‌هێزه‌ ناوچه‌یی و جیهانیه‌کانیش و ئاسانیش نییه‌ هه‌موویان له‌سه‌ر سه‌قامگیریی عێراق بسازێن.

ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنێکی پێشتری حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی ئێران دێت که‌ له‌ سه‌روبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئه‌م دواییه‌ی عێراقدا سه‌رۆکی ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌که‌ی ده‌ربڕیبوو بۆ کاری پێکه‌وه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا بۆ هێنانه‌ ئارای سه‌قامگیری له‌ عێراقدا له‌ڕێی لێدانی توندڕه‌وانی عه‌ره‌بی سوننه‌.
له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕیز پاڵانی ده‌ڵێت ئێران تاووتوێی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ ده‌کات له‌ ناوچه‌که‌دا و ده‌زانێت شکستی شیعه‌کان له‌ عێراقدا به‌ شکستی به‌رنامه‌یه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئێران ده‌ژمێردرێت و گۆڕانی هه‌ڵوێستی ئێرانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وه‌ڵامی نه‌رێنی واشنتۆن بۆ ئێران له‌سه‌ر هاوکاریکردنی له‌شکریانه‌ له‌ عێراقدا.
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG