Accessibility links

له‌سه‌ر داعش ڕه‌خنه‌ له‌ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌گیرێت


سه‌رۆک ئۆباما به‌رده‌وامه‌ له‌ ناردنی په‌یامی به‌دوور زانینی هێزی سه‌ربازی بۆ عێراق له‌ ده‌مێکدا نیگه‌رانی خۆشی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر توندڕه‌وانی سوننه‌ که‌ ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی به‌ریندا له‌ باکوری به‌غدا.
مایکل به‌ومان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ به‌ ڕه‌خنه‌گرتنێکی زۆر ده‌کات له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی سه‌رۆک ئۆباما به‌ هۆی دۆسێی قه‌یرانی عێراقه‌وه‌. له‌وانه‌ دیک چینی جیگری سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریکا که‌ به‌ ئه‌ندازیاری جه‌نگی عێراق داده‌نرێت.
هه‌زاران شیعه‌ی عێراق به‌ره‌و به‌غدا ده‌ڕۆن بۆ پارێزگاری کردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام ناسراو به‌ داعش، که‌ به‌رده‌وام ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر شارو شارۆچکه‌کانی ناوچه‌کانی عه‌ره‌بی سوننه‌ نشین و هه‌روه‌هاش که‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی له‌ ژێرخانی پیشه‌سازی نه‌وت له‌ وڵاته‌که‌دا.
زانیاری زیاتر له‌ درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دا ببیسته‌.
XS
SM
MD
LG