پاکستان ده‌ڵێت زیاتر له 300 هه‌زار که‌س له ناویاندا ژن و منداڵیش ناوچه‌یه‌کی باکوری وه‌زیرستانیان چۆڵ کردووه له کاتێکدا شه‌ڕی دژ به تیرۆرسم ده‌ستی پێکردووه.
به‌ڵام وه‌زیرێکی باڵا ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه که ده‌ڵێن هه‌زاران پاکستانی هه‌ڵاتوونه‌ته ناو ئه‌فغانستان.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌یاز گول، له ئیسلام‌ئابادی پایته‌ختی پاکستان، له ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێت له‌شکر له 15 ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیکرد به ئۆپه‌راسیۆنێک دژ به جه‌نگاوه‌ره بیانییه‌کانی که له هه‌رێمی وه‌زیرستانن. بڕوا ده‌کرێت توندڕه‌وه‌کان ده‌ستیان هه‌بێت له‌و هێرشانه‌ی که یاخیبووان له پاکستان و سه‌رانسه‌ری سنوری ئه‌فغانستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ده‌ڵین زیاتر له 260 ملیتانیان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شوێنی شه‌ڕه‌که کوشتووه، زۆربه‌ی بیانی بوون هاوکات له هێرشی به‌رامبه‌ریشدا چه‌ند سه‌ربازێک کوژراون. پشتڕاست کردی ئه‌م ئاماره له لایه‌نێکی سه‌ربه‌خۆوه سه‌خته چونکه ڕێگا نادرێت ڕۆژنامه‌وانان و کارمه‌ندانی فریاگوزاری بچنه ناوچکه.
زانیاری زیاتر له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دا ببیسته.