Accessibility links

هاوار بازیان: دووا قسه‌ و دووا بریار لای مه‌سعود بارزانییه‌ و نوێنه‌رانی ده‌ره‌وه‌ هیچیان نه‌کردوون

  • Jani Diylan

وتو وێژ له‌گه‌ڵ هاوار بازیان

وتو وێژ له‌گه‌ڵ هاوار بازیان

هاوار بازیان: دووا قسه‌ و دووا بریار لای مه‌سعود بارزانییه‌ و نوێنه‌رانی ده‌ره‌وه‌ هیچیان نه‌کردوون
میدیا رۆڵێکی گرنگ ده‌بێنێت له‌ ئاراسته‌ کردن و ورووژاندنی بابه‌ته‌کانی رۆژ، هه‌ر وه‌کو ده‌بێنین باری عێراق و شه‌ری داعش سه‌ر تیتری رووماڵه‌کانی رۆژنامه‌ و ته‌لفزیۆنه‌کانه‌، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستان و شاره‌زایانی کورد‌ و ده‌م راسته‌کانی رۆڵیان زۆر که‌م ره‌نگه‌!
رۆژنامه‌وان هاوار بازیان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" رۆڵی کاربه‌ده‌ستان و شاره‌زایانی کورد‌ و ده‌م راسته‌کانی له‌ ئاستێکی پێویستدا نییه‌، له‌ کاتێکدا زۆر زۆر گرنگه‌، بۆ نموونه‌ کاتێک شێکه‌ره‌وه‌یه‌کی کورد له‌ هه‌ولێره‌وه‌ باسی ئه‌م پرسه‌ بکات ره‌نگه‌ بۆ هه‌موو جیهان زۆرتر جێگای باوه‌ری بێت، چۆنکه‌ ئه‌و باشتر و له‌ نزدیکتر ئاگای له‌ پرسه‌کانه‌. کاک هاوار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای رووداوه‌کان که‌ له‌ مۆسڵ وه‌ ده‌ستێپێکرد هه‌ر هه‌موو چاوه‌کان له‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بوو، واته‌ حکومه‌تی هه‌رێمێش نه‌ێتوانی ئه‌رکی خۆێ بگێڕێ، کاک هاوار ده‌شڵێت دووا قسه‌ و دووا بریار لای مه‌سعود بارزانییه‌، بوێه‌ نوێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات تا ئێستا زۆر به‌ پارێزراو و هیچیان نه‌کردوون".
XS
SM
MD
LG