له کاتێک عێڕاق به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه به بارێکی هه‌ستیار داتێده‌په‌ڕێت، ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ناوخۆ به تایبه‌تی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی کوردی خه‌رێکی پێشبڕکین بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگوباسه‌کان له په‌یوه‌ندی به‌شه‌ڕی هێزه‌کانی عێڕاقی به‌دژی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام ناسراو به داعش.
خدر دوملی شاره‌زای بواری ڕاگه‌یاندن و ململانێ ڕه‌خنه‌یه‌کی توند له شێوازی ڕاگه‌یاندنی ده‌نگوباسه‌کان ده‌گریت چ له‌لایه‌ن میدیای عێڕاقی و چ له‌لایه‌ن ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمی کوردستان. ئه‌و ده‌ڵێت میدیا ده‌بێت هه‌موو شتێک وه‌ک خۆی بڵاو نه‌کاته‌وه به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌کان په‌یوه‌ست بن به ئاسایشی نیشتیمانی کوردستان.