Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: کورد و شه‌ڕی داعش

  • Haider Kareem

له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شـاری موسڵ له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵی چه‌کداری ناسراو به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام (داعش)، زه‌نگێـکی مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌ عێراق و ناوچه‌که‌ به‌ گشـتی لێی دا.
هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقیش له‌م مه‌ترسیـیانه‌ له‌ دور نیـیه‌ و ئه‌وه‌تا له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌کان شه‌ڕ و پـێـکدادان له‌ نێوان هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ و چه‌کدارانی داعش ڕوویانداوه‌ و به‌ ده‌یان کوژراو و بریندار که‌وتوونه‌ته‌وه‌.
له‌ کوردسـتانی سوریاش داعش زۆر به‌ دڕندانه‌ په‌لاماری خه‌ڵـکی کوردی داوه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ کوێ ده‌رفه‌تی هه‌بووبێت ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی ئه‌نجامداوه‌ و به‌هۆیانه‌وه‌ سه‌دان کورد بوونه‌ته‌ قوربانی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ کوردسـتان ده‌نگێـک هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ کورد خۆی نه‌کات به‌ به‌شێـک له‌م شه‌ڕه‌ی نێوان داعش و حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی هه‌ڵگیرساوه‌.
به‌ڵام خه‌ڵـکێـکی زۆریش هه‌ن ده‌ڵێن داعش له‌ کۆتایـیدا کوردیش ڕاسته‌وخۆ ده‌کاته‌ ئامانج و له‌ ئێسـتادا نایه‌وێت له‌ دوو به‌ره‌ شه‌ڕ بکات.
لێره‌دا پـرسیار ئه‌وه‌یه‌، کورد له‌ ئێسـتادا ده‌سـتپـێشخه‌ری بکات له‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر داعش یان ته‌نها به‌رگری له‌ ناوچه‌کانی خۆی بکات؟
ئه‌گه‌ربێت و مالیکی له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنێت، پـێشـبینیـیه‌کان چین بۆ سیاسه‌تی داهاتووی مالیکی و به‌ تایبه‌ت به‌رامبه‌ر کورد و جێبه‌جێـکردنی ماده‌ی 140 ی ده‌سـتور؟
ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
تاریق جه‌وهه‌ر سارمه‌می، ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندن له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.
ئاری هه‌رسین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج، ڕۆژنامه‌وان و شاره‌زای کاروباری سیاسی عێراق.
XS
SM
MD
LG