Accessibility links

حوسنی موباره‌ک لاقی ده‌شکێت


به‌رپرسێکی ئاسایشی میسری ده‌ڵێت حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی له‌ ده‌سه‌ڵاتخراوی وڵات به‌هۆی هه‌ڵخلیسکانی له نێو ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی تیایداحکومی 3 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ده‌بات، لاقی شکاوه‌.
به‌رپرسه‌که‌ ده‌ڵێت حوسنی موباره‌کی ته‌مه‌ن 86 ساڵان ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ له‌و ده‌مه‌ی له‌ نێو ژوری گه‌رماودا بووه‌ هه‌ڵخلیسکاوه ‌و ئێسکی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لاقی شکاوه‌. کاربه‌ده‌سته‌که‌ ده‌شڵێت حوسنی موباره‌ک پـێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ریـیه‌.
حوسنی موباره‌ک که‌ له‌ ساڵی 2011 دا هه‌ره‌س به‌ حوکمڕانیـیه‌که‌ی هێنرا، ڕووبه‌ڕووی دادگایکردنه‌وه‌ ده‌بێت به‌هۆی ڕۆڵی له‌ کوشتنی به‌ سه‌دان له‌ که‌سی ناڕه‌زایانی میسری له‌ ده‌می ئه‌و ڕاپه‌رینه‌ی له‌ دژی به‌رپابوو.
حوسنی موباره‌ک له‌ مانگی رابردوودا به‌ تۆمه‌ته‌کانی دزینی‌ ملیۆنان دۆلار له‌ پاره‌ی ده‌وڵه‌ت تاوانبارکرا. ده‌ڵێن له‌ بوجه‌ی نۆژه‌ندکردنه‌وه‌ی کۆشکه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی میسری بردووه‌.
XS
SM
MD
LG