له وتاره‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یدا سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق هه‌ڵوێسته‌کانی وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ندێک لایه‌نی عێراقی و هه‌روه‌هاش هه‌ردوو وڵاتی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه و قه‌ته‌ر جێی شه‌رمه‌زارین.
نوری ئه‌لمالیکی ده‌ڵێت که‌ناڵه‌کانی میدیا له سعودیه و له قه‌ته‌ر له‌شکری عێراق وه‌ک میلیشیا ده‌ناسێنن به‌ڵام تێرۆریستان وه‌ها نیشان ده‌ده‌ن که هێزی شۆڕشگێڕن.
ڕه‌عد کازم حه‌مید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵیت ده‌بوایه سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که ڕاشکاوانه قسه‌ی بکردایه و ئاماژه‌ی به ناوی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه بکردایه که له وتاره‌که‌یدا باسی کردوون تا هه‌ر هیچ نه‌بێت لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت و له‌به‌رده‌م ڕای گشتیدا بناسرێن و تا هۆکاره‌کانی شکسته‌کانی له‌شکری عێراقیش بزانرێت.
به‌ڕێز کازم ده‌شڵێت ئه‌مڕۆ که‌م و کوڕیه‌کی زۆری ئاسایشی هه‌یه له عێراقدا و میلیشیاکان ده‌ست کراوه‌ن و تێرۆر هه‌یه و ده‌شڵێت به ڕاشکاوانه پێویسته بگوترێت چه‌ک له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا نییه و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ باڵا ده‌سته له یاسا ده‌رچووه‌کانن.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌عد کازم حه‌مید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: