Accessibility links

هۆزان مه‌حمود: له‌ هه‌رێمی کوردستان ژن نه‌ پێگه‌ی دیاره‌ وه‌ نه‌ توانایی به‌ هه‌ند وه‌رده‌گێردرێت

  • Jani Diylan

Houzan Mahmoud

Houzan Mahmoud

هۆزان مه‌حمود: له‌ هه‌رێمی کوردستان ژن نه‌ پێگه‌ی دیاره‌ وه‌ نه‌ توانایی به‌ هه‌ند وه‌رده‌گێردرێت
له‌ کۆتاییدا کابینه‌ی هه‌رێمی کوردستان راگه‌ێندرا و سه‌رۆکی حکومه‌ت نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت" کابینه‌ی نوێ هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ن له‌ حکومه‌تدا" به‌ڵام ره‌خنه‌یه‌کی زۆر هه‌یه‌ چۆن ده‌کرێت کابینه‌یه‌ک به‌ ته‌نها ژنێک کابینه‌یه‌کی راسته‌قینه‌ بێت؟
هۆزان مه‌حمود چالاکی کاروباری ژنان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" دیاره‌ ئه‌مه‌ یه‌کم جار نییه‌ ئێمه‌ پێکهاته‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ پۆست ودام و ده‌زگاکاندا وه‌ یاخود شوێنێکدا وه‌کو کابینه‌ داده‌نرێن به‌ زۆرینه‌ پیاوون، به‌ داخه‌وه‌ ئه‌م شته‌ خۆێ دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ژن نه‌ پێگه‌ی دیاره‌ له‌و وڵاته‌ وه‌ نه‌ له‌ ناوه‌نده‌ سیاسیه‌کاندا توانایی به‌ هه‌ند وه‌رده‌گێردرێت. هۆزان خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ داخه‌وه‌ ئێمه‌ ئێستاکه‌ ده‌بینین ئه‌م حکومه‌ته‌ نوێیه‌ هه‌ی سێ پارته‌ که‌ یه‌کێکیان بۆ سۆشیال دیمۆکراسی بانگه‌شه‌ ده‌کات وه‌ ئه‌وه‌ی تریشیان بانگه‌شه‌ی گۆڕانخوازی ده‌کات، که‌ بۆ نموونه‌ ده‌بینین بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێیتی نیشتمانی کوردستان هیچ کام له‌ کاندیده‌کانی ئه‌وان بۆ ئه‌م پۆسته‌ وه‌زاریانه‌ ژن نییه‌، وه‌ ئه‌مه‌ جۆرێک له‌ نا پابه‌ند بوون به‌و درووشمانه‌ ده‌ر ده‌خات که‌ خۆیان به‌رزیان کردوه‌ته‌وه‌ بۆ گۆڕانکاری له‌ کۆمه‌ڵگا وه‌ یاخود چه‌سپاندنی یه‌کسانی ژن و پیاو".
XS
SM
MD
LG