Accessibility links

یه‌مه‌ن ده‌ڵێت ئه‌میرێـکی قاعیده‌ی له‌ ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌ی ده‌سـتگیرکردووه‌

  • VOA News

وه‌زاره‌تی ناوخۆی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند له‌ پارێزگای ئه‌لحه‌دیده‌ی ڕۆژئاوای وڵات ئه‌میرێـکی کۆمه‌ڵی تێرۆرسـتی ئه‌لقاعیده‌ ده‌سـتگیرکراوه‌.
وه‌زاره‌ته‌که‌ له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ گوتی عه‌بدولڕه‌حمان شعێب محجب که‌ به‌ ئه‌بی موسعه‌ب ئه‌لحه‌دیدی ناسراوه‌ و ده‌سـتی له‌ کاری تێرۆرسـتی هه‌بووه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه‌ ده‌سـتگیرکراوه‌.
به‌پـێی وه‌زاره‌ته‌که‌ ئه‌لحه‌دیدی به‌رپـرس بووه‌ له‌‌ ڕفاندنی که‌سـانی بیانی و بڕینی بانکی کشـتوکاڵ له‌ پارێزگای ئه‌لحه‌دیده‌‌ و بردنی 104 ملیۆن ڕیاڵ.
هه‌روه‌ها له‌ مانگی چوار به‌شـداری کردووه‌ له‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر خاڵێـکی پـشـکنین و له‌ ئاکامدا 2 سه‌رباز کوژراون.
XS
SM
MD
LG