Accessibility links

ئه‌مه‌ریکا گۆمانلێکراوی سه‌ره‌کی له‌ هێڕشه‌که‌ی بنگازی لیبیا دا ده‌ستگێر ده‌کات


LIBYA-US-EMBASSY-DEATH

LIBYA-US-EMBASSY-DEATH

ئه‌مه‌ریکا گۆمانلێکراوی سه‌ره‌کی له‌ هێڕشه‌که‌ی بنگازی لیبیا دا ده‌ستگێر ده‌کات
وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان گۆمانلێکراوی سه‌ره‌کی له‌ هێڕشه‌که‌ی ساڵی 2012 بۆ سه‌ر کونسولخانه‌ له‌ بنگازی لیبیادا که‌ تێدا باڵیۆز کریستۆفه‌ر ستیڤینس و سێ ئه‌مه‌ریکایی تر کوژران ده‌ستگێر کرد.
له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ پنتاگۆن ووتی ده‌سته‌یه‌کی کرداره‌کانی تاێبه‌ت له‌ رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ نزدیک بنگازی ئه‌حمه‌د ئه‌بو خه‌ته‌ڵای ده‌ستگێر کرد. ئه‌و وا راگه‌ێندراوه‌ که‌ له‌سه‌ر که‌شتیه‌کی هێزی ده‌ریایی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کاندایه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌ و بریاره‌ پاشان ره‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریکا بکرێت بۆ دادگایی کردن به‌ تاوانه‌کانی کوشتن له‌ دادگایه‌کی سڤیلدا.
سه‌رۆک ئوباما ووتی ئه‌و هێمای سه‌وزی دا بۆ کرداره‌که‌ له‌ ده‌ستگێرکردنی خه‌توڵا. ئه‌و ووتی ئه‌و گوایه‌ تیروریسته‌ روبه‌رووی هه‌ره‌ قورسایی سیستمی دادگایی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێت.
وه‌زیری پێشینی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان هیلری کلینتن که‌ هه‌ره‌ باڵاترین دیپلۆماتی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کاندا بوو له‌ کاتی هێڕشه‌که‌ی بنگازی دا له‌سه‌ر ته‌لیفزیۆنی CNN ووتی ئه‌و هێشتا به‌ دووای وه‌ڵامدایه‌ و رووداوه‌که‌ به‌ کاتێکی سه‌خت و سه‌رڵێشێواو ناو ده‌بات.
ئه‌و ووتی به‌ هێوایه‌ ده‌ستگێرکردنی خه‌ته‌ڵا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ بداته‌وه‌ که‌ کێ له‌ پشتی ئه‌و هێڕشه‌دا بوه‌ و له‌به‌ر چی.
XS
SM
MD
LG