هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه به ئاماده‌یی ئه‌مریکا ده‌ده‌ن بۆ وتووێژی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕێگه‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی توندڕه‌وانی سوننه له عێراقدا.
قادر وریا ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت له ڕاستیدا کۆماری ئیسلامی ئێران خواستی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ دانوستاندنێکی له‌و شێوه‌یه وه به پێویستیشی ده‌زانێت به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا هه‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ داعشدا، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌وه‌ش ئاسان نابێت بۆ ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌نگاوێکی له‌و شێوه‌یه بگرێته به‌ر له ده‌مێکدا تاران به‌رده‌وام خه‌ریکی شکست پێهێنانی پڕۆژه‌کانی ئه‌مریکا بووه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح وه‌ک گریمانه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر دانیشتنێکی له‌و شێوه‌یه کرا له نێوان واشنتۆن و تاران‌دا ئایا هه‌ر سنوردار ده‌بێت به دۆسێی عێراقه‌وه یان سوریاش ده‌بێته به‌شێک له‌و دانوستاندنه؟ به‌ڕێز وریا ده‌ڵێت هێنده‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به دۆسێی سوریاوه هه‌یه زۆر زه‌حمه‌ته ڕژێمی ئێران پشت له ڕژێمی سوریا بکات و به هه‌مان شێوه‌ش به گران له‌سه‌ر ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا ده‌وه‌ستێته‌وه گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بگه‌نه ڕێکه‌وتنێک بۆ مانه‌وه‌ی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: