Accessibility links

نازم عومه‌ر: هه‌موو لا کۆکن له‌ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ ناوچه‌که‌دا

  • Jani Diylan

Nazim Omar نازم عومه‌ر

Nazim Omar نازم عومه‌ر

نازم عومه‌ر: هه‌موو لا کۆکن له‌ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ ناوچه‌که‌دا
شاندێک به‌ سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆک وه‌زیری کار به‌رێکه‌ر هه‌رێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی تاران ده‌کات بۆ وتو وێژ کردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئاسایشی باڵای ئێران سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسیه‌کانی داعش بۆ سه‌ر عێراق. نێچیرڤان بارزانی Nichirvan Barzani

نێچیرڤان بارزانی Nichirvan Barzani


نازم عومه‌ر نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی دنگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" هه‌میشه‌ له‌ کات و قۆناغه‌ جیاجیاکاندا شاندی هه‌رێمی کوردستان هاتوه‌ته‌ تاران وه‌ یاخود به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ وه‌ له‌م قۆناغه‌ی ئێستاکه‌دا ئه‌و شانده‌ی هه‌رێمی کوردستان که‌ هاتووه‌ بۆ تاران بۆ وتو وێژ کردن و بیرورا گۆرینه‌وه‌ له‌سه‌ر بارو دۆخی عێراق و ناوچه‌که‌ و هاتنی داعش و داگێرکردنی موسڵ و ناوچه‌ سوننی نشینه‌کان،له‌و باره‌یه‌وه‌ بیرورا له‌گه‌ڵ یه‌ک گۆردراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ردوو لا هاورا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ تیرۆر دیارده‌یه‌کی به‌د و ترسناکه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌موو لایه‌ک وه‌ ئاسایشی ناوچه‌که‌ هه‌موو پێکه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه،‌ بۆیه‌ زۆرتر پێویستی به‌ بیرکردنه‌وه‌ و راوێژ کردنه‌ بۆ به‌رهه‌ڵه‌ستی کردنی تیرۆر له‌ ناوچه‌که‌دا"
XS
SM
MD
LG