Accessibility links

ئیسپانیا جیهادیه‌کان ده‌ستگێر ده‌کات


روسیه و اسپانیا دیپلمات های یکدیگر را اخراج می کنند

روسیه و اسپانیا دیپلمات های یکدیگر را اخراج می کنند

ئیسپانیا جیهادیه‌کان ده‌ستگێر ده‌کات
وه‌زاره‌تی ناوخۆێ ئیسپانیا ده‌ڵێت پۆلیس 8 که‌سی به‌ گۆمانی پێکهێنانی گروپێک له‌ کۆکردنه‌وه‌ی میلیشیا جیهادیسته‌کان بۆ شه‌ر له‌ عێراق و سوریا ده‌ستگێر کردوون.
وزاره‌ته‌که‌ ووتی هه‌ر 8 که‌سه‌که‌ له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ مه‌درید ده‌ستگێر کراوون.
به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌ته‌که‌ ووتی شانه‌ ئیسلامیه‌که‌ که‌سانێکی ده‌دۆزیه‌وه‌ و کۆده‌کرده‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و بلاد الشام.
به‌یاننامه‌یه‌کی حکومه‌ت ووتی گروپه‌که‌ به‌ رێبه‌رایه‌تی زیندانیه‌کی پێشووی گاوانتانه‌موبه‌ی بوه‌ که‌ له‌ ساڵێ 2001 له‌ ئه‌فغانستان ده‌ستگێر کرابوو.
ناسنامه‌ی ده‌ستگێرکراوه‌کان ده‌مه‌ و ده‌ست روون نه‌بوه‌.
ئیسپانیا له‌م ساڵانه‌ی دوایانه‌دا ده‌یان میلیشیای جیهادی گومانلێکراوی ده‌ستگێر کردووه‌.
XS
SM
MD
LG